ئەمڕۆ کۆتا رۆژی فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

AM:10:58:01/11/2025

100 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ کۆتا رۆژى فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و چاوەڕوان دەکرێت دەیان هەزار کەسی دیکە سەردانی بکەن.

ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سێیەم رۆژ و کۆتا رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجەیە و لە فیستیڤاڵەکەدا جگە لە هەنار بەشێک لە هاوڵاتیان بە پێشکەشکردنی خواردن و خواردنەوەی دیکە بەشدارن.

دوێنێش بەپێی ئامارە نافەرمییەکان زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس سەردانی فیستیڤاڵەکەیان کردووە و بەو هۆیەوە لەرێگەی چون و هاتنەوەش لە رێگەی سلێمانی هەڵەبجە قەرەباڵغی و ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبوو.

ساڵانە لەم کاتانەدا فیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، یەکێکش لە رەخنەکان لە حکومەت و رێکخەرانی ڤیستیڤاڵەکە دروستبوونی قەرەباڵغی و ئاستەنگی هاتوچۆیە کە هەموو ساڵێک دووبارە دەبێتەوە.