پسپۆرێک ئاماژە بەوە دەکات کە
پێویستە دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی گرنگی بە ئەم ماددە خۆراکییە بدەیت بۆ ئەوەی
ماسولکەکانت بە بەهێزی و تەندروستی بمێنێتەوە.
دکتۆر
گالینا ڤۆڵکۆڤا پسپۆڕی بواری خۆراک ئاماژەی بەوە کردووە دوای ئەو تەمەنە باشتره
گرنگییەکی زۆر بدەیت بە پڕۆتین چونکه لەم تەمەنه دا پڕۆسەی لاوازبوونی ماسولکەکان
دەست پێدەکات.
بە گوتەی
ئەو، دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی، پرۆسەی لاوازبوونی ماسولکەکان دەست پێدەکات، واتە مرۆڤ
دەست دەکات بە لەدەستدانی بارستەی ماسولکەکانی و ئەمەش پرۆسەیەکە پەیوەندی بە
هەڵکشانی تەمەنەوە هەیە، بۆیە لەم حاڵەتەدا پێویستە جەختی تایبەت لەسەر خواردنی
ئەو خۆراکانە بکرێتەوە کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین.
ئەو پسپۆڕە
ئاماژە بەوە دەکات کە دەکرێت لە ژەمی بەیانیاندا لە هێلکە و پەنیر بخۆیت یان گۆشتی
سوور دەتوانرێت لە هەفتەیەکدا دوو بۆ سێ جار بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ یان ئێوارە
بخورێت بۆ ئەوەی جەستەت پڕۆتینی پێویست وەربگرێت، بەم شێوەیەش پارێزگاری لە
تەندروستی ماسولکەکانت دەکەیت.