کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچە شاخاوییە
سنوورییەکان نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا
بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ نمەبارانی کەم لە ناوچە
شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە
بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
لەبارەی کەش و پلەی گەرمیی سبەی پێنجشەممەوە، کەشناسی پێشبینیدەکات،
ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت و لە هەندێک کات و ناوچەشدا نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمییش
بە نزیکی سێ پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٣٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٧ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٩ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٨ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٣ پلەی سیلیزی