لە رۆژانی سوپاسگوزاریدا ٤٠ ملیۆن قەل کراون بە قوربانیی و ٣٠ ملیۆن کەسیش چوونەتە سینەماکان

PM:11:25:01/12/2024

308 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی EntTelligence رایگەیاند، لە رۆژانی سوپاسگوزاریدا لە ئەمریکا، نزیکەی ٤٦ ملیۆن قەل کراوە بە قوربانی و هەروەها زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کەس سەردانی سینەمەکانیان کردووە.

بەپێی ئامارەکان، لە رۆژانی سوپاسگوزاریدا لە ئەمریکا نزیکەی ٤٦ قەل کراون بە قوربانیی، ئەمەش وەک نەریتێک لە کاتی جەژنی سوپاسگوزاریدا دەکرێت، هەروەها زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کەس سەردانی سینەماکانیان کردووە بۆ سەیری فیلمە نوێیەکان.

پشکی شێری بینەرانی فیلمەکان بۆ سێ فیلم بوون، ئەوانیشMoana 2 بە ١٧ ملیۆن کەس و ٢٢١ ملیۆن دۆلار، فیلمی Wicked بە ٨.٧ ملیۆن کەس و ١١٧ ملیۆن دۆلار، لە پلەی سێیەمیش فیلمی Gladiator II بە ٣.٣ ملیۆن کەس و ٤٤ ملیۆن دۆلار، کە ئەم ژمارانەش سەرسامکەر بوون.

بەپێی ئەم ئامارانەش، فیلمی Moana 2 ریکۆردێکی نوێی پێنج ڕۆژەی نمایشكردنی لە جەژنی سوپاسگوزاریدا تۆمارکرد بە بڕی ٢٢١ ملیۆن دۆلار.