ڤیتامین سی یەکێکە لەو ماددە خۆراکییە گرنگانەی کە پێویستە
بۆ زۆرێک لە کارە گرنگەکانی جەستە، نیشانەکانی کەمی ڤیتامین سی کاتێک دەردەکەون کە
بڕێکی پێویست لەو ڤیتامینە بۆ ماوەیەکی زۆر بەدەست نەهێنیت، هەندێک کەس زیاتر
ئەگەری تووشبوونیان بە کەمی ئەم ڤیتامینە هەیە، وەک لە حاڵەتەکانی بەدخۆراکی و نەمانی
ئارەزووی خواردن یان زۆری جگرەکێشان و خواردنەوە کهولییەکان.
لە ماڵپەری " altibbi" بڵاو کراوەتەوە، ڤیتامین سی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە
بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە و بەرهەمهێنانی کۆلاجین هەروەها یارمەتی چاکبوونەوەی
برین و پاراستنی تەندروستی ئێسک و ددانەکان دەدات، ئەمە جگە لەوەی ڕۆڵی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی
ڕادیکاڵە ئازادەکان بەهۆی تایبەتمەندی دژە ئۆکسانەکانییەوە.
لەوانەیە چەند مانگێکی پێبچێت تا نیشانەکانی کەمی ڤیتامینC لە جەستەدا دەربکەون و لە خوارەوە ئاماژە بە
دیارترینی ئەم نیشانانە دەکەین:
١. هەستکردن بە ماندوێتی و گۆڕانی باری دەروونی.
٢. خوێنبەربوونی پووک.
٣. درەنگ
چاکبوونەوەی برینەکان.
٤. وشکبوونەوەی
پێست و قژ.
٥. دروستبوونی ئازاری
جومگەکان.
٦. نەبوونی ئارەزووی خواردن.
٧. کەمخوێنی.
٨. هەناسە تەنگی و هەوکردنی سییەکان.