جوانییە سروشتییەکەی
و جەستەی ڕێکی دوو خاڵی بەهێزی جوانی مۆنیکا بێلوچین، کە بە جوانترین ژنی ئیتاڵیا
و یەکێک لە جوانترین ژنەکانی جیهان دادەنرێت.
ماڵپەڕی ئەلعەین
باس لەوە دەکات کە خانمە نمایشکاری جلوبەرگ و ئەکتەری دیاری ئیتاڵی مۆنیکا بێلوچی
زیاتر لە جارێک بە جوانترین وسەرنجڕاکێشترین ژنی سەر زەوی هەڵبژێردرێت، هۆکارەکەشی بۆ کۆمەڵێک خوی تەندروستی
دەگەڕێتەوە.
مۆنیکا بێلوچی باوەڕی
بە ئەنجامدانی هیچ جۆرە نەشتەرگەرییەک نییە، هەر بۆیە گرنگی بە شێوە و ڕوخساری خۆی
دەدات وەک ئەوەی کە بوونی هەیە و هەر بۆیە لە ئێستادا کە تەمەنی ٥٧ ساڵە وەک ژنێکی
تەمەن ٣٥ ساڵ دەردەکەوێت چونکە گرنگییەکی تایبەتی بە پێست و قژو جەستەی دەدات.
نهێنی و ئەو خووانەی
کە مۆنیکا جێبەجێی دەکات لە ژیانیدا ئەمانەن:
یەکەم: خۆشوشتن بە
ئاوی سارد:
مۆنیکا بەیانیان بە ئاوی سارد خۆی
دەشوات و دەڵێت کە هەم وزەیەکی زۆری پی دەبەخشێت و هەم پێستیش گەشاوە تر دەکات، هەروەها
سووڕی خوێن چالاک دەکات و بریقە و درەوشاوەیی بە قژ دەبەخشێت.
دووەم: بەکارهێنانی
کرێمی شێدارکەرەوەی پێست:
بێلوچی گرنگییەکی
تایبەت دەدات بە پاک ڕاگرتنی پێستی و هەموو شەوێک پێش ئەوەی بخەوێت ڕوخساری پاک دەکاتەوە
و کرێمی شێدارکەرەوەی لێدەدات، بڕوای وایە کە لەکاتی خەودا پێستی جوانتر و توندتر
دەبێت.
سێیەم: ماکیاژێکی
سادە:
بەشێوەیەکی بەردەوام
گرنگییەکی تایبەت بە ماکیاژێکی سادە دەدات بۆ ڕوخساری و لەناویشیاندا ماکیاژێکی تایبەت
بۆ چاوی، پێی خۆشە کە چاوی سروشتی دەربکەوێت هەر بۆیە زیاتر ڕەنگی قاوەی و خۆڵەمێشی
بۆ چاوی هەڵدەبژێرێت لەگەڵ ئەساسێکی کەم بۆ ڕوخساری و سوراوی سوور لە بۆنەکاندا و
لە کاتی ئاسایشدا زیاتر ڕەنگە کراوەکان.
چوارەم: گرنگیدان بە
قژی
مۆنیکا هەفتەی
دووجار قژی دەشوات و بڕێکی کەم شامپۆی بۆ بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی ڕەونەق و جوانی قژەکەی
لەدەست نەچێت، زۆر بە دەگمەن ئامێری وشککردنەوەی قژ بەکار دەهینێت(موجەفیفە) تەنها
لە بۆنەکاندا نەبێت، بۆ ڕیکخستن و درەوشاوەی قژی زەیتی زەیتوون دەدات لەسەر تاڵەکانی
قژی.
پێنجەم: گرنگیدان بە
لەش و لاری
بێلوچی بۆ هێشتنەوەی
جەستەی بەڕێکی گرنگییەکی تایبەت بە ئەنجامدانی وەرزشی مەلەوانی و یۆگا دەدات، پەیڕەوی
هیچ جۆرە ڕێجیمێکی توند ناکات و هەفتەی چوار ڕۆژ مەلە دەکات و هیچ کاتێکیش کەمتر نییە
لە ٤٥ خولەک، هەموو ڕۆژێکیش یۆگا دەکات چونکە پێی وایە وزە و توانایەکی باش بە مێشک
و جەستە دەبەخشێت.