توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، قژ سورەکان ئاستێکی بەرزتریان
هەیە بۆ بەرگەگرتنی ئازار و پێویستیان بە ڤیتامین D کەمترە بەبەراورد بە کەسانی تر، ئەویش بەهۆی گۆڕانی جینی MC1R کە ئەو رەنگە سورە بە قژیان دەبەخشێت.
دکتۆر ئۆگستین گالۆپین بۆ یەکەمجار ئاماژەی بە تایبەتمەندی
جیاوازیی قژ سورەکان لە کتێبی "Le Parfum de laFemme” لە ساڵی ١٨٨٦دا داوە، بەپێی زانیارییەکان ئەو بۆی دەرکەوتووە کە
ژنانی قژ سور بۆنێکی تایبەتی جیاواز دەردەدەن وەک بۆنێکی خاکیی و هەستیار، ئەویش
بەهۆی توێخێک لەسەر رووی پێست کە ئەم توێخە ترشێتی زیاترە لە کەسانی قژ سوردا، بۆیە
دەبێتە هۆی ئەوەی بۆن خێراتر بەهەڵم بێت کاتێک بەکاردێت و ئەگەری هەیە بۆنێکی
ناوازەی تایبەت بە خۆی دەربدات.
ئەمانەش چەند راستییەکی سەرنجڕاکێشن دەربارەی کەسانی قژ
سور:
١. خۆیان ڤیتامین دی دروست دەکەن، کاتێک قژ سورێک دەچێتە
دەرەوە، لە ماوەیەکی کەمدا ڤیتامین D زیاتر بەرهەم دەهێنێت وەک لە کەسانی تر، ئەمەش بەهۆی هۆکارە
بۆماوەییەکانەوە.
٢. خانمانی قژ سور زیاتر بەرگەی ئازار دەگرن، توێژینەوەیەکی
زانکۆی مەکگیل لە ساڵی ٢٠٠٣ دەریخستووە کە ژنانی قژ سور دەتوانن تا ٢٥% زیاتر بەرگەی
ئازار بگرن وەک لەو خانمانەی قژیان رەنگێکی ترە.
٣. زووتر هەست بە سەرما دەکەن، قژ سورەکان لە هەموو کەسێک
زیاتر هەست بە گەرمی و ساردی دەکەن، لە ساڵی ٢٠٠٥ زانکۆی لویسڤیل ئەم نهێنییەی دۆزیەوە
و گریمانەیەکی کرد کە جینی قژ سوور MC1R، رەنگە ببێتە هۆی چالاکبوونی جینی دیاریکردنی پلەی گەرمی مرۆڤ.
٤. سەرنجڕاکێشن و لە ریکلامە جیهانییەکاندا پشتیان پێ
دەبەسترێت، لە راپۆرتێکی ساڵی ٢٠١٤ی کۆمپانیای ئەپستریم ئەنالیسیسدا دەرکەوتووە کە
لەسەدا ٣٠ی ریکلامە تەلەفزیۆنییەکانی ئەمریکا، بە شێوەیەکی بەرچاو قژ سورێکیان تێدایە.
٥. کەسانی قژ سور زیاتر حەزیان بە نوکتە و قسەی خۆش هەیە،
بۆیە کەسایەتی خۆشیان بەو شێوەیەیە.