مەرج نییە هەموو رۆژێک برنج بخۆیت، دەکرێت گۆڕانکاری بکەیت و ژەمێکت شفتە بێت،
هەندێک کەس لە رۆندا سووری دەکەنەوە و کەسانێکیش بە برژاوی یان لە فڕندا ئارەزووی
دەکەن.
پێداویستییەکان:
یەک کیلۆ قیمە.
نیو دەسک کەرەوز.
یەک پیازی گەورە.
دوو تەماتە.
خوێ بەپێی ئارەزوو.
کەوچکێک نەعنای وشک.
دوو دەنک سیر، بەپێی ئارەزوو.
کەوچکێکی گەورە دۆشاو.
زیرە، ئاڵەتی رەش.
ئارد بە پێی پێویست.
شێوازی ئامادەکردنەکەی:
سەرجەم پێداویستییەکان وردبکە، ئەوەی پێویستە بیدە لە رەنە، پاشان تێکەڵی
بکە، دواتر بەهارات و ئاردەکەی بەسەردا بکە.
هەندێک ئاوی تێبکە و بیشێلە تا نەرم
دەبێت، بەدەست هەڵیبشێلە.
دوای ٢٠ خولەک بەدەست بەش بەش خڕی بکەرەوە، پاشان پانی بکەرەوە، لە ناو تاوەیەک
کە زەیتی زۆری تیابێت، لەسەر ئاگرێکی پلەی گەرمی بەرز دایبنێ و سووریان بکەرەوە.
S.A