ڕەنگی چاوت چی دەڵێت لەسەر کەساییەتیت؟

PM:01:38:13/09/2023

18276 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس حەز دەکات تایبەتمەندی کەسانی چواردەوری بزانێت ئەویش لە رێگەی ڕەنگی چاو و قژ و رەفتارەکانی و چەند رێگەیەکی تر بۆئەوەی باشتر لە کەسەکە دڵنیابێتەوە و شارەزایی کەسایەتییەکانی بێت.

ماڵپەڕی wikihow لە بابەتێکدا ئاماژە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی کەسایەتییەکان دەکات بەپێی رەنگی چاو ئەوانیش:

چاوی قاوەیی:

زۆربەیان دڵێکی باشیان هەیە و کەسانێکی بەسۆزن، تا زیاتر لێیان نزیکبیتەوە زیاتر هەست بە سۆز و خۆشەویستییان دەکەیت، کەسانێکی ئارام و جێگیرن و ئاواتیان هەیە، بەشێوەیەکی نەرمونیان ڕەفتار لەگەڵ کەسانی چواردەوریان دەکەن.

چاوی شین:

تایبەتمەندیی زیرەکییان هەیە و کەسانێکی راستگۆ و بوێر و جوان و هەستیارن، سوود لە بیرۆکە و ڕاجیاوازەکانی خەڵکانی تر وەردەگرێت، هەستی هونەرییان هەیە کە کەسە نزیکەکانی هەستیان پێدەکەن.

چاوی سەوز:

حەز بە هاوکاریکردنی کەسانی تر دەکەن، کەمتر دەتوانن دەست لە بیرۆکە و بیروراکانیان هەڵبگرن و زیاتر پێداگرن، کەسانێکی بوێر و بەهێزن، بەڵام هەندێک کات خۆپەرستن، لەگەڵ ئەوەشدا بەسۆزن و هەست بە سۆز و خۆشەویستییان دەکەیت.

چاوی هەنگوینی:

بە کەسانی دڵێکی سپی و بەسۆز ناسراون، بەڵام هەندێک کاتیش بوێری وتنی هەندێک بابەتیان نییە، تایبەتمەندییەکی تریان ئەوەیە پشت بە کەسانی تر نابەستن و زیاتر پشت بەخۆیان دەبەستن و بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن.

کەسانی چاو ڕەساسی:

دوو جۆر کەسایەتییان هەیە، کەسایەتییەکیان هێمن و لەسەرخۆیە و وردە لە کارەکانی، جۆرەکەی تریان بەخێرایی تورەدەبن و توندن و کەلەڕەقن و کەمتر بۆ هەندێک بابەت خۆیان بەدەستەوە دەدەن.

کەسانی چاو ڕەش:

حەز بە تێکەڵاوی دەکەن و کۆمەڵایەتین بەڵام هەندێک کات ئیرەییان هەیە، کاتێک توڕەدەبن ناتوانن کۆنترۆڵی خۆیان بکەن، حەز بە هاوکاری دەکەن و یارمەتیی کەسانی تر دەدەن تەنانەت ئەگەر زیان بەخۆشیان بگەیەنێت.

m.f