رۆمانسییەت تایبەتمەندییەکە لە کەسایەتی کەسەکاندا هەیە، بەڵام ئەگەر
هاوسەرەکەت لەو کەسانە نیە ، ئەوا دەتوانیت بە چەند هەنگاوێك وای لێبکەیت ببێتە
کەسێکی رۆمانسی و هەستت بۆ دەرببڕێت.
ماڵپەڕی "لبنان ٢٤" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چوار نهێنی کردوە
بۆئەوەی وا لە هاوسەرەکەت بکەیت رۆمانسی ببێت لە رەفتارەکانی لەگەڵتدا، بەم جۆرە:
١. لەسەرەتادا تۆ رۆمانسی بەو رێز و گرنگی دەربخە، بەم جۆرە هاوسەرەکەت هان
دەدەیت بەو جۆرە مامەڵەت لەگەڵدا بکات.
٢. کەشێکی خۆشی بۆ دروست بکە وەك ئەوەی مۆمی بۆندار لە ماڵەوە دابگیرسێنیت،
مۆسیقایەکی ئارام هەڵبکەیت و جلی جوان لەبەر بکەیت.
٣. هاوسەرەکەت بخەرە لیستی گرنگترینەکانی ژیانتەوە نەك بیخەیتە دوای ئەرك و
پێویستییەکانی ژیانتەوە.
٤. لەگەڵ هاوسەرەکەت باس لەو شتانە بکە کە پێویستتە، بەشێوەیەکی راستەوخۆ
نەك بە ناڕاستەوخۆ، ئەم قسانەشت با بە ئارامی بێت.