PM:11:12:03/04/2026
2928 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی گەورە لە رۆژی یەکشەممەوە، سێ رۆژ بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان پشوو دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی نیسانی ٢٠٢٦، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاویکردەوە، بەبۆنەی (جەژنی گەورە) و بەپێی رۆژژمێری فەرمیی، رۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە لە سەرجەم دامودەزگانی هەرێمی کوردستان، بۆ مەسیحییەکان پشووی فەرمی دەبێت.
باسی لەوەشکرد، پشووەکان تەنها بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکانە و رۆژی چوارشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.