PM:07:37:03/04/2026
824 جار خوێندراوەتەوە
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهۆی بارانبارین، لە چەند ناوچە و شەقامی سەرەکیی هەولێر لافاو دروستبوو و ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ هاوڵاتییان دروستکرد و زیان بەر چەند ئۆتۆمبێلێکیش کەوت.
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی نیسانی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ، لە ژێر پردی سەیداوە لافاو دروستبوو، بەهۆیەوە زیانی ماددی بەر هاوڵاتیان کەوتووە و پێنج ئۆتۆمبێل بەتەواوی کەوتوونەتە ژێر ئاو.
هاوکات، رێگەی کەرکوک و شەقامی ١٠٠ مەتری،
کە دوو سەرەکیترین رێگای شارەکان بەهۆی لافاوەوە بۆ ماوەیەک ئاستەنگی هاتوچۆیان تێدا
دروستبوو.
هەروەها لە بازاڕی "لەنگەی نوێ” و گەڕەکی
"بەختیاری”یش ئاستی لافاو و دروستبوو و رێڕەوی ئاسایی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانی پەکخست.