PM:07:57:03/04/2026
828 جار خوێندراوەتەوە
کەناڵی سی بی ئێس نیوزی ئه‌مریكی رایگەیاند، یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ی له ئێران خرایه خواره‌وه، رزگار كراوە.
تۆڕی سی بی ئێس نیوزی ئەمریکی له زاری دوو به‌رپرسی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویکردەوە، "هێزه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمی فڕۆكه‌وانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی ئه‌مریكایان رزگاركردووه كه له ئێران كه‌وتووه‌ته خواره‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چاوگێک به
ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێسی وتووە، "دوای ئه‌وه‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران هه‌ینی
خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكییان له باشووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته
راگه‌یاند و لانیكه‌م یه‌كێك له فڕۆكه‌وانه‌كان خۆی هه‌ڵدا، ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنێكی
رزگاركردنی ئه‌نجامدا".
هەروەها ماڵپەڕی "ئەکسیۆس " لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە گواستییەوە، کە بەهۆی هەستیاریی ئۆپراسیۆنی
گەڕان و رزگارکردنەکە، ئیسرائیل بڕیاریداوە چەند هێرشێکی ئاسمانیی پلان بۆداڕێژراو
بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان هەڵبووەشێنێتەوە، بۆ ئەوەی هیچ ئاستەنگێک بۆ تیمە رزگارکەرەکان
دروست نەبێت.