سەردێڕ:

بە موشەک و درۆن هێرشکرایە سەر کۆیە

PM:06:48:03/04/2026

728 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا، بە موشەک و درۆن هێرشکرایە سەر کۆیە و هێزە ئەمنییەکان بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی زیاتر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.


ئەمڕۆ هەینی ٣ـی نیسانی ٢٠٢٦، چاوگێک لە کۆیە، بە ئێن ئاڕ تی وت، هێرشەکە لە رێگەی سێ مووشەک و درۆنێکەوە ئەنجامدراوە و ئەو شوێنەی کردووەتە ئامانج کە پێشتر بارەگا و شوێنی نیشتەجێبوونی هێزەکانی دیموکراتی تێدابووە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، دەنگی تەقینەوەی مووشەک و درۆنەکە لە ناو سەنتەری کۆیە و دەوروبەری بیستراوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتووانی ناوچەکە.

هاوکات تا ئێستا قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەو هێرشە بڵاونەکراونەتەوە و هێزە ئەمنییەکان بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی زیاتر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.













گەلەری