PM:07:28:03/04/2026
368 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی فشار و بەدواداچوونی بەردەوامی پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، دواجار گرفتی شکانی بۆری سەرەکی ئاوی شارەزوور چارەسەر کرا و قائیمقامی قەزاکەش دەڵێت، لە درەنگانی ئەمشەوەوە دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی نیسانی ٢٠٢٦، رزگار غەفوور، قائیمقامی شارەزوور لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، چاککردنەوەی بۆری سەرەکیی ئاوی شارەزووری راگەیاند.
ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی سێ هەفتە بوو
بەهۆی شکانەکەیەوە دانیشتووانی ئەو سنوورە بێئاو بوو، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئەمشەوەوە ئاو بەسەر
هاوڵاتیانی سنوورەکەدا دابەشدەکرێت.
چارەسەرکردنی ئەم گرفتە دوای ئەوە دێت،
کە لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەکبەر غەریب، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی
کوردستان، بەردەوام لە مەیدان بوو و لە سۆراغی کێشەکەدا بوو، فشارێکی زۆری خستە سەر
لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی چیتر هاوڵاتییانی شارەزوور لە چاوەڕوانی بێئاویدا
نەمێننەوە، تاوەکو دواجار ئەمڕۆ تیمەکان توانییان بۆرییەکە چاک بکەنەوە.