PM:05:56:03/04/2026
684 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەى سۆران، ژنێکی گەشتیار لە کاتی گەشتکردندا لە شاخ کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو، تیمەکانی بەرگری شارستانیش توانییان رزگاری بکەن.
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی نیسانی ٢٠٢٦، کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت، "ژنەکە لە شاخ هەڵدێراوە و بەو هۆیەشەوە بە سەختی بریندار بووە".
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاماژەی
بەوەش کرد، دوای رووداوەکە تیمەکانیان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنەکە و ژنەکەیان
گەیاندووەتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
هاوکات بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە و
خێزانەکەی بە مەبەستی گەشتوگوزار روویان لە ناوچە شاخاوییەکانی دەرگەڵە کردبوو،
بەڵام لە کاتی گەڕاندا لە بەرزاییەکانەوە کەوتووەتە خوارەوە.