PM:05:32:03/04/2026
684 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا شۆفێران لە کەوتنەکاری کامێرای چاودێریی نوێ لە یەکێک لە ناوچە ستراتیژییەکانی شارەکە ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، لە ئەمڕۆوە کامێرەکانی چوارڕیانی نەمامگە لە گەڕەکی ٩٤ـی باداوە بە شێوەی تاقیکاری (تێست) دەکەونە کار.
بە گوێرەی
راگەیەندراوەکە، ئەم کامێرانە نەک هەر سەرپێچیی تیژڕۆیی، بەڵکو سەرپێچی نەوەستان لە
گڵۆپی سووری ترافیک لایتەکانیش تۆمار دەکەن.
هاتووچۆی هەولێر
ئاماژەی بەوەش کردووە، قۆناغی تاقیکردنەوە تاوەکو کاتژمێر ١٢ـی شەوی ١٠ـی ئەم مانگە
بەردەوام دەبێت. دوای ئەم رێکەوتەش، هەر سەرپێچییەک لەو چوارڕیانەدا ئەنجام بدرێت،
بە فەرمی تۆمار دەکرێت و سزای دارایی لێ دەکەوێتەوە.