PM:04:23:03/04/2026
596 جار خوێندراوەتەوە
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی دیكه‌ی كه‌م ده‌توانن گه‌رووی هورمز به‌ئاسانی بكه‌نه‌وه ودەست بەسەر نەوتەکەدا بگرین.
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی نیسانی ٢٠٢٦، دۆناڵد تره‌مپ، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ نوسیویەتی، ماوه‌یه‌كی دیكه‌ی كه‌می پێویستە و ئه‌و كات ده‌توانین به ئاسانی گه‌روی هورمز بكه‌ینه‌وه و نه‌وت به‌رین و سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆر پێكه‌وه بنێین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌وه ده‌بێته
كانێكی گه‌وره‌ی نه‌وت بۆ جیهان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، تره‌مپ پیش‌تر چه‌ندین
جار بۆچون و هه‌ڵوێستی جیاوازی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌روی
هورمز خستۆته‌ڕو، یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه كه داوای له وڵاتانی رۆژئاوا كردووه
خۆیان به به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی گه‌ره‌نتی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه نه‌وتییه‌كان
به گه‌روه‌كه‌دا بكه‌ن.