PM:04:08:03/04/2026
824 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران، داوای لە وڵاتەکەی کرد کە لە رێگەی واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆتایی بە جەنگی ئێستا بهێنێت.
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی نیسانی ٢٠٢٦، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوە لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری "فۆرین ئەفێرز"ی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاندووە، ئێستا ئێران لە ململانێی دژی ئەمریکا و ئیسرائیلدا خاوەن "دەستی باڵایە"، بەڵام جەختی کردەوە پێویستە شەڕ رابگیرێت بە مەبەستی رێگریکردن لە کوژرانی زیاتری هاووڵاتیانی سڤیل و پاراستنی ژێرخانی وڵات لە وێرانکاریی پتر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت تاران باڵادەستیی خۆی بۆ
بەردەوامبوون لە جەنگ بەکارنەهێنێت، بەڵکو دەرفەتەکە بقۆزێتەوە بۆ راگەیاندنی
سەرکەوتن و گەیشتن بە رێککەوتنێک کە ئەم ململانێیە کۆتایی پێ بهێنێت و رێگری لە
هەڵگیرسانی جەنگێکی دیکەش بکات.
ئەو دیپلۆماتکارە دێرینەی ئێران پێیوایە کە واشنتن لە رابردوودا
مەرجەکانی ئێرانی بۆ هەڵگرتنی سزاکان رەتکردووەتەوە، بەڵام لە بارودۆخی ئێستای
شەڕەکەدا ئەگەرێکی زۆر هەیە کە ئەمریکا ئامادە بێت مەرجە نوێیەکانی تاران قبوڵ
بکات و کۆتایی بەو گرژییە سەربازییە گەورەیە بهێنرێت.