سەردێڕ:

پەیامی نوێی شاسوار عەبدولواحید لەبارەی خوێندنی ئۆنڵاین و پارەی کارەبا

PM:03:01:03/04/2026

716 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو پارە وەرگرتنی کردووە بە ئەلیکترۆنی بەڵام ناتوانێت مووچە بکات بە ئەلیکترۆنی، دەشڵێت، حکومەت مووچە دابەشکردن ناکات بە ئەلیکترۆنی بۆ ئەوەی دزی تێد ابکات و موچەی بندیوارەکانی بمێنێت، وتیشی، خەڵک کارەبای ٢٤ کاتژمێری و ئینتەرنێتی نەبێت چۆن بە ئۆنلاین بخوێنێت.


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا رایگەیاند، حکومەتی ماوەبەسەرچوو پارە وەرگرتنی کردووە بە ئەلیکترۆنی بەڵام ناتوانێت مووچە بکات بە ئەلیکترۆنی.

شاسوار عەبدولواحید روونیشی کردەوە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو مووچە دابەشکردن ناکات بە ئەلیکترۆنی بۆ ئەوەی دزی تێدا بکات و مووچەی بندیوارەکانی بمێنێت.

لەبارەی خوێندنی ئۆنڵاینیش ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر هاوڵاتییان کارەبای ٢٤ کاتژمێری و هێڵی ئینتەرنێتیان نەبێت چۆن بە ئۆنڵاین بخوێنن؟ دوپاتیشی دەکاتەوە، ئەم حکومەتە ماوەبەسەرچووەی ئێستا شکست خواردووترین حکومەتە و هیچی نەکردووە بۆ خەڵک.













گەلەری