سەردێڕ:

داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە درێژکرایەوە

PM:01:57:03/04/2026

660 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق داخستنی ئاسمانی عێراقی تاوەکو هەفتەیەکی تر درێژکردەوە و دەڵێت، بە رەچاوكردنی دۆخی ئەمنی و دوایین پێشهاتە ناوچەییەكان ئەو بڕیارەیان داوە.


ئەمڕۆ هەینی ٣ـی نیسانی ٢٠٢٦، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە رەچاوكردنی دۆخی ئەمنی و دوایین پێشهاتە ناوچەییەكان، داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ ماوەی هەفتەیەكی تر و تاكو ١٠ـی مانگ درێژكراوەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەگەری هەر گۆڕانكارییەك كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگاداردەكرێنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی بەردەوامی جەنگی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رۆژی ٢٨ـی شوباتەوە تائێستا ئاسمانی عێراق داخراوە بە رووی گەشتەكانی هاتن و رۆشتن.













گەلەری