سەردێڕ:

جارێکیتر بە درۆن هێرشکرایە سەر هەولێر

PM:12:56:03/04/2026

968 جار خوێندراوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بە دوو درۆن هێرشکرایەسەر هەولێر و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕتی وت، شەوی رابردوو نزیکەی ٢٠ هێرشی موشەکی و درۆن بۆ سەر هەولێر ئەنجامدراوە، کە زیاتر لە ١٥ هێرشیان بۆ ناو سەنتەری شارەکە بووە.


ئەمڕۆ هەینی ٣ـی نیسانی ٢٠٢٦، هێرشەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بەیانی ئەمڕۆش جارێکیتر بە دوو درۆن هیرشکرایەوە سەر هەولێر و هیچ زینیكی گیانی نەبوو، شەوی رابردووش زیاتر لە ١٥ هێرشی موشەکی و درۆنی کرایەسەر چەند شوێنێک لە شاری هەولێر.

چاوگێکی ئەمنیش بە ئێن ئاڕتی وت، بە موشەک هێرشکراوەتەسەر سنووری خەلیفان و فڕۆکەخانەی سەربازی هەریر و لە سنووری سۆران و چەند شوێنێکی دیکەش دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراون.

بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕتیش، پاشماوەی درۆنێکی تێکشکێنراو لە کارگەیەکی شیش لە نزیک گەڕەکی مامزاوە کەوتووەتە خوارەوە، هەروەها پاشماوەی چەند درۆنێکی دیکە لە بەشێکی گەڕەکەکان و ناوچەکانی نیشتەجێبوون کەوتونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.













گەلەری