PM:10:29:02/04/2026
1584 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکەکانی ناوەندی قەزاکە دەکاتەوە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بە چاودێری هێزە ئەمنییەکان بوتڵی غازی ماڵان دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەگوێرەی ئاگادارییەکەی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، دابەشکردنەکە بەپێی فۆڕمی خۆراک دەبێت و ئەو هاوڵاتیانەشی فۆڕمی خۆراکیان سەر بە پارێزگای کەرکوکە، پێویستە کارتی زانیاری و فۆڕمی خۆراکی کەرکوک ئامادە بکەن.
هاوکات سەبارەت
بەو هاوسەرانەی تازە ژیانیان پێکهێناوە و فۆڕمی خۆراکی سەربەخۆیان نییە، قائیمقامیەت
رایگەیاندووە کە دەتوانن تەنها بە پێشکەشکردنی "گرێبەستی هاوسەرگیری"
غاز وەربگرن.
هاوکات دابەشکردنی
غاز لە ناحیەکانی شۆڕش، تەکیە، سەنگاو و ئاغجەلەر لەلایەن ئیدارەی ناحیەکانەوە سەرپەرشتی
دەکرێت.