PM:08:42:02/04/2026
1200 جار خوێندراوەتەوە
بەرێوبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاشکرای کرد، ئەوەی بوتڵێک غازی وەرگرتبێت ناتوانێت بوتڵی دووەم وەربگرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکی بەرێوبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێردا هاتووە، "ئەوانەی یەک بوتڵ غازیان وەرگرتووە بە کارتی ئەلیکترۆنی، ناتوانن غازی دووەم وەربگرن تا هەموو هاوڵاتیان بوتلی غازی یەکەم وەرنەگرن."
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی
بەوەشکردووە، بۆ بوتڵی دووەم خۆمان لە کاتی ئەکتیفبوونی بوتڵی دووەم هاوڵاتیان
ئاگادار دەکەینەوە.
لە هەفتەی رابردوودا بەرێوبەرایەتیی نەوت و
کانزاکانی هەولێر، بە دوو وەجبە شەشت هەزار بوتڵی غازی لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنی
دابەش کرد.