PM:07:51:02/04/2026
1172 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی تەقەکردن لە گوندێکی سنووری سەیدسادق روویداوە و بە وتەی چاوگێکی ئەمنی، شه‌ڕه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، لەبارەی رووداوەکەوە چاوگێکی ئەمنی بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرا کرد، "شه‌ڕه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه لەسەر منداڵ شەڕەکە روویداوە و بەهۆیەوە ژنێک کوژرا سێ کەسیش برینداربوو، کوژراوەکە تەمەنی ٥٥ ساڵە و تەرمەکەی دەنێردرێتە پزیشکی دادی سلێمانی".
لەبارەی دۆخی بریندارەکانەوە چاوگێک لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت باسی لەوەکرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداربوون، یه‌كێكیان ژنه و دوانه‌كه‌ی دیكه‌ش پیاون،
تەمەنی بریندارەکانیش ٤٧ ساڵ و ٥٧ و ٦٤ ساڵە، دوای چارەسەری پێویست بریندارەکان رەوانەی
نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێن.