سەردێڕ:

هەولێر؛ سێ کەس بە تۆمەتی لەباربردنی دوو منداڵی دوانە دەسگیرکران

PM:06:28:02/04/2026

1252 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی سێ کەسیان راگەیاند کە بەڕێگای نایاسای هەڵساون بە لە بار بردنی منداڵ. دەشڵێت، ئەو تۆمەتبارانە بەبێ رەزامەندی پزیشک و رێنماییە تەندروستی و یاساییەکان، بە بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت، هەڵساون بە لەباربردن و کوشتنی دوو کۆرپەلەی دوانە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە بەڕێگای نایاسای هەڵساون بە لە بار بردنی منداڵ، بۆیە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر هەرسێکیان دەستگیکران.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، تۆمەتبارەکان بەبێ رەزامەندی پزیشک و رێنماییە تەندروستی و یاساییەکان، بە بەکار هێنانی دەرمانی تایبەت، هەڵساون بە لەبار بردن و کوشتنی دوو کۆرپەلەی دووانە.

هەروەها ئاشکرای کردووە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان دایکی کورپەلەکانە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ئاراستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.













گەلەری