بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا ١٨ ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە و داهاتەکەشی گەیشتووەتە دوو ملیار دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی وت، دوای رێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم، بۆریی هەناردەی هەرێمی کوردستانیان بۆ ناردنی نەوتی کەرکووک بەکارهێناوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
توانیویانە رۆژانە ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەسرە بگەیەننە باکووری عێراق
تاوەکو لەوێوە هەناردە بکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی
سۆمۆ ئاشکراشی کرد، کۆی هەناردەی نەوتی بەسڕە، کەرکوک و هەرێمی کوردستان لە مانگی
سێ گەیشتووەتە ١٨ ملیۆن بەرمیل و جەختیشی کردەوە کە داهاتی ئەم مانگە دوو ملیار دۆلار
بووە، کە بەراورد بە مانگی شوبات ٢٨٪ زیادی کردووە، ئەمەش بەهۆی سوودوەرگرتن لە بەرزیی
نرخەکان لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا.
وتیشی، هەناردەی
نەوتی هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەکان بۆ سەر کێڵگەکان، لە ٤٥٠ هەزار بەرمیلەوە
بۆ ٢٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە.
روونیشکردەوە وەزارەت
خەریکی تەواوکردنی پشکنینی ٢٠٠ کیلۆمەتر لە بۆریی عێراق - تورکیایە تاوەکو لە چەند
رۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی کەرکووکی پێدا دەستپێبکەنەوە.
بەڕێوەبەری سۆمۆ
باسی لەوەش کرد، ئێستا لە گفتوگۆدان بۆ سوودوەرگرتن لە بۆریی وڵاتانی کەنداو، هەروەها
وتی، یەکەم کاروانی بارهەڵگرەکانی نەوتی رەش لە رێگەی سوریاوە گەیشتوونەتە بەندەری
بانیاس، تاوەکو رێگری لە پڕبوونی کۆگاکانی پاڵاوگەکان و کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی
کارەبا لە ناوخۆی وڵاتدا بگرن.