PM:02:34:02/04/2026
1468 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، پێشمەرگەیەک لە کاتی دەوامی فەڕمیدا لە سنووری قەرەهەنجیر بە هەڵە فیشەکێکی بەردەکەوێت و گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە سنووری قەرەهەنجیر پێشمەرگەیەک بە ناوی محەمەد رەئوف، کە دانیشتووی خورماتوو بوو، لە کاتی دەوامی فەڕمیدا بە هەڵە فیشەکێکی بەردەکەوێت و راستەوخۆ گیان لەدەستدەدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڕێکەی
فیشەکەکەی بە هەڵە تەقاندووە و راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە، هاوکات تا ئێستا هیچ
لێدوانێکی فەڕمی بڵاونەکراوەتەوە.