AM:11:08:31/03/2026
768 جار خوێندراوەتەوە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، سبەینێ بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری - بابلی کلدانی لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەڕمییە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگهیاند، بەپێی رۆژژمێری فەڕمیی حکومەت و بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری- بابلی کلدانی، سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەڕمی دەبێت.
باسی لەوەشکرد، لە دامودەزگا خزمەتگوزارییەکاندا دەوام بەشێوەی
ئێشکگری بەردەوام دەبێت و رۆژی پێنجشەممە دەوامی فەڕمی دەست پێ دەکاتەوە.