AM:09:20:31/03/2026
436 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، شەڕی دژی ئێران زیاتر لە نیوەی ئامانجەکانی بەدیهێناوە و هیچ وادەیەکیش بۆ کۆتاییهاتنی دیاری نەكراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، پێیوایە ئەم دەسەڵاتە لە ناوەوە دەڕوخێت، بەڵام لە ئێستادا ئەوەی ئەوان دەیکەن لاوازکردنی توانا سەربازییەکانیان و مووشەکییەکانیان و توانا ئەتۆمییەکانیان و لاوازکردنیانە لە ناوەوەش.
وتیشی، شکستهێنان
لە گرتنەبەری هەنگاوی یەکلاکەرەوە هانی ئێران دەدات و هەڕەشە لە ئاسایشی جیهانی
دەکات، هەروەها هەڕەشەی ئێران تەنها ئاڕاستەی ئیسرائیل نییە، بەڵکو ناوچەکەش
تێدەپەڕێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، نیوەی رێگاکەیان تێپەڕاندووە بەڵام نایانەوێت خشتەی کاتی دابنێن بۆ ئەوەی کە کەی
شەڕەکە کۆتایی دێت.