AM:08:31:31/03/2026
456 جار خوێندراوەتەوە
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١١٣ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هێرش کردنە سەر ژێرخانی وزەی ئێران، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ١٠٣ دۆلار و سێ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەردەوامبوونی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ ناجێگیری نرخی نەوت و ئێران گەورەترین شۆکی خستووەتە بازاڕی وزەی جیهانییەوە.
گرنگترین
هۆکاری دڵەڕاوکێی بازاڕ،
هەڕەشە و هەوڵەکانی ئێران بوو بۆ داخستنی گەرووی هورمز بەو پێیەی نزیکەی %٢٠ـی
نەوتی جیهان لەم گەرووە تێدەپەڕێت، هەر پەککەوتنێک لەم گەرووەدا دەبێتە هۆی
کەمبوونەوەی دەستبەجێی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا و ئەمەش نرخی نەوت
بەرز دەکاتەوە.
یەکێکی تر لە
هۆکارە گرنگەکان، تێکچوونی ژێرخانی وزەیەهێرشەکان تەنها کاریگەری سیاسییان نەبووە، بەڵکو
زیانیان بە هەندێک لە کێڵگە نەوتییەکان و وێستگەکانی غاز لە ناوچەکە گەیاندووە، کە
چاککردنەوەیان کاتی زۆری دەوێت و ئەمەش وادەکات نرخەکان بۆ ماوەیەکی درێژتر بە
بەرزی بمێنێتەوە.
یەکێکی تر لە
هۆکارەکان پەککەوتنی هەناردەی وڵاتانی کەنداو و عێراقە،بەهۆی ئاڵۆزییەکان و مەترسیی سەر
کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، هەناردەی نەوتی چەند وڵاتێکی وەک سعودیە، کوێت و ئیمارات
کەمیکرد. سەبارەت بە عێراق، وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوە کردووە کە بەشێکی زۆری
چالاکییە نەوتییەکان لە باشوور بەهۆی دۆخی جەنگەوە تووشی گرفت بوون، ئەمەش
وایکردووە عێراق پەنا ببات بۆ رێگەی جێگرەوە (وەک هەناردەکردن لەڕێگەی بۆریی
هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان) بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشێک لەو کورتهێنانە.