PM:11:06:30/03/2026
740 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمریکا جەختیانکردەوە، پێویستە هەماهەنگییەکان و پاراستنی ژێرخانی وزەی هەرێم بەردەوامبێت و هێرشەکانی سەر هەرێم بوەستێندرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا، لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بە تایبەتی دۆخی وزە گفتوگۆیانکرد.
لایخۆیەوە کریس
رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا وتی، رێگەدان بە هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لە ڕێگەی بۆریی
هەرێمەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی بڕیارێکی گرنگبووە، لەپێناو ئەو فشارەی لەسەر
ئابووری عێراق هەیە.
مەسرور بارزانیش
وتی، پێویستە هەماهنەگی و پاڵپشتی بۆ پاراستنی ژێرخانی وزە و ئابوریی هەرێم بەردەوام
بێت و جەختیشی لە هەڵگرتنی گەمارۆی بازرگانی و وەستاندنی هێرشەکانی سەر هەرێم و
پاراستنی سەقامگیری هەرێم و عێراق و ناوچەکە کردەوە.