PM:07:31:30/03/2026
496 جار خوێندراوەتەوە
روانگەی ئیکۆ عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، رۆژانە نزیکەی ٣٦٠ هەزار دۆلار زیان بە عێراق دەگات، دەشڵێت، مانگانە دەکاتە ١٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، روانگەی ئیکۆ عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی زیانەکانی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پێش دەستپێکردنی جەنگ، رۆژانە نزیکەی ٨٠٠ فڕۆکەی ناوخۆیی و بیانی بە ئاسمانی عێراقدا هاتوچۆیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێژەکە زیاتر بووە لە پێشتر کە رۆژانە ٧٠٠ تا ٧٥٠ فڕۆکە هاتوچۆیان بە ئاسمانی وڵاتەکەدا دەکرد.
لە راگەیەندراوەکەدا
ئاماژە بەوەشکراوە، کرێی یەک فڕۆکە کە بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕێت، نزیکەی ٤٥٠ دۆلار
بووە، کە داهاتی رۆژانە دەکاتە ٣٦٠ هەزار دۆلار.
راگرتنی گەشتە
ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دوای ئەوە هات کە لە ٢٨ـی شوباتی ڕابردوودا،
ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران گرژی و ئاڵۆزییەکان ناوچەیەکی بەفراوانی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتەوە.