باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری تورکیا
PM:06:52:30/03/2026
580 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرای کرد، مووشەکێکی بالیستی کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کرابوو و هاتبووە ناو کایەی ئاسمانیی تورکیا، لەلایەن سیستەمی بەرگریی ناتۆوە تێکشکێندراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی بەرگریی تورکیا (MSB) بەیاننامەیەکی سەبارەت بە تێکشکاندنی مووشەکێکی بالیستی بڵاوکردەوە، مووشەکێکی بالیستی کە دەستنیشان کراوە لە ئێرانەوە تەقێنراوە و هاتووەتە ناو کایەی ئاسمانیی تورکیا، لەلایەن یەکەکانی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیی ناتۆوە کە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست جێگیر کراون، تێکشکێندرا و پوچەڵ کرایەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە،
هەموو رێکارێکی پێویست بە بڕیارێکی توند و بەبێ دوودڵی بەرامبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەک
دەگیرێتە بەر کە ئاراستەی خاک و ئاسمانی وڵاتەکەمان بکرێت.
هەروەها باس لەوەشکراوە،
دامەزراوە سەربازییەکانی تورکیا بە وردی چاودێری هەموو پەرەسەندنەکانی ناوچەکە دەکەن
و پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیی وڵاتەکە لە سەرووی هەموو کارە لەپێشینەکانەوەیە.