PM:04:36:30/03/2026
616 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه جه‌نگی ئێران، جه‌نگی ئه‌وان نییه و به‌شداری تێدا ناكه‌ن و دەشڵێت، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و هه‌وڵیش بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز ده‌دات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، كییه‌ر ستارمه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ناردنی هێزی به‌ریتانی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له جه‌نگی ئێران، به رۆژنامه‌نووسانی وت، "ئه‌مه جه‌نگی ئێمه نییه و به‌شداری تێدا ناكه‌ین".
سه‌رۆك وه‌زیرانی
به‌ریتانیا پێداگری له هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی جه‌نگی ئێرانه‌وه كرد و وتی، به‌ریتانیا
سه‌رقاڵی هه‌نگاوی به‌رگریكارانه‌یه بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
و هه‌روه‌ها پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانیان له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی
كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
خۆی و هه‌وڵیش بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز ده‌دات و دووپاتیشیكرده‌وه "بڕیار
نییه رابكێشرێینه ناو ئه‌و جه‌نگه."