سەردێڕ:

فڕۆکەیەکی مەدەنی ناوچەی دژە فڕینی شوێنی مانەوەی ترەمپی بەزاندووە

PM:04:03:30/03/2026

812 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا دەڵێت، فڕۆکەیەکی مەدەنی ناوچەی قەدەغەکردنی فڕینی لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا پێشێلکردووە و بۆ ئاگادارکردنەوەی فرۆکەکە رووناکی ئاگادارکەرەوە تەقێنراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، شوێنی ترەمپ لە ناوچەی ئاراگوالا لە پاڵم بیچ لە ویلایەتی فلۆریدا لەلایەن فرۆکەیەکی مەدەنی ناوچەی دژە فڕینی بەزاندووە، هاوکات فڕۆکەکە ناوچەی کاتی قەدەغەکردنی فڕینی پێشێل کردووە و ئەوەش کاتێک جێبەجێدەکرێت کە ترەمپ لەو شوێنەی بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی رێگریکردنەکەدا، فڕۆکەکانی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا رووناکی ئاگادارکەرەوەیان بە ئاسماندا هەڵداوە کە رەنگە لەلایەن خەڵکەوە بینرابێت بۆ راکێشانی سەرنجی فرۆکەکە و دواتر فرۆکەکە ناوچەی دژە فڕینی جێهێشتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ پۆستەکەی لە ساڵی ڕابردوودا چەندین رووداوی هاوشێوەی تۆمارکردووە، هەموو ئەو رووداوانە بەبێ هیچ هەڕەشەیەکی راپۆرتکراو کۆتاییان هاتووە.













گەلەری