سەردێڕ:

لەم ناوچانەی هەرێم زیاتر لە هەزار ملم بارین باریوە

PM:03:43:30/03/2026

1064 جار خوێندراوەتەوە

هێشتا لە وەرزی بارانبارینداین و بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو بڕی دابارین بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، لەم ناوچانە زیاتر لە هەزار ملم باران باریوە.

لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە مێرگەسور زۆرترین باران باریوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە تا ئێستا هەزار ٨٤٨ ملم باران بووە و تەنها شوێنە لە هەولێر هەزار ملیمی تێپەڕاندبێت.

لە سنووری سلێمانیش چەندین ناوچە هەزار ملیم زیاتر بارانیانیان لێباریوە، ئەوانیش ناوچەکانی( قەرەداغ، چوارتا، پێنجوێن، رانیە، دەربەندیخان، بەرزنجە، بازیان، قەڵادزێ، ماوەت، زڕگوێز، سەرکەپکان، سەروچاوە، چوار قوڕنە، حاجیئاوا، گردجان، ژاراوە و خەلاکانن) کە وەک وتمان سەرو هەزار ملیۆم بارانیان لێ باریوە.

لەناو هەموو ئەو ناوچانەیشی کە لە سنووری سلێمانی هەزار ملیمیان تێپەراندوە، زۆرترینیان لە قەرەداغ بووە کە نزیکەی هەزار ٦٤٢ ملیم باران باریوە.

هەرچی لە سنوری دهۆکیشە لە ناوچەکانی (چەمانکێ، کانی ماسێ، زاوێتە، سەرسنگ، بامەڕنێ، ئامێدی، مانگیشک، دێرەلوک، دینارتێ، بجیل، ئەتروش و شیلادزێ) زیاتر لە هەزار ملیم باران باریوە.

لەناو هەموو ناوچەکەنی دهۆکیش، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە دێرەلوکە کە تا ئێستا هەزار و ٦٦٨ ملیم باران باریوە.

لە سنووری هەڵەبجەش لە هەردوو ناوچەی تەوێڵە و بیارە بڕی بارانبارین هەزار ملیمی تێپەڕاندووە، بەشێوەیەک لە تەوێڵە تائیستا هەزار و ١١٨ ملیم باران باریوە و لە بیارەش هەزار و ١٥ ملیم باران باریوە.

گەلەری