سەردێڕ:

روانگەی ئیگۆ بڕی زیانی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراقی راگەیاند

PM:02:53:30/03/2026

720 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی ئیکۆ عێراق دەڵێت، بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراقەوە، مانگانە ١٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار زیانی لێدەکەوێتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، روانگەی ئیکۆ عێراق بڵاویکردەوە، پێش دەستپێکردنی جەنگ رۆژانە نزیکەی ٨٠٠ فڕۆکەی ناوخۆیی و بیانی بە ئاسمانی عێراقدا هاتوچۆیان دەکرد.

دەشڵێت، کرێی یەک فڕۆکە کە بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕی نزیکەی ٤٥٠ دۆلار بووە، بەمەش داهاتی رۆژانەی نزیکەی ٣٦٠ هەزار دۆلار دەبوو.

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دوای ئەوە هات کە لە ٢٨ـی مانگی شوباتدا، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران و گرژی و ئاڵۆزییەکان ناوچەیەکی بەفراوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتەوە.













گەلەری