PM:02:20:30/03/2026
924 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری پەروەردە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتی پێویست دەدەنە خوێندکارانی ١٢ـی ئامادەیی بۆ خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئالان حەمەسەعید، وەزیریپەروەردە بە ئێن ئاڕ تی وت، ، دڵنیایی دەدەنە خۆێندکارانی پۆلی ١٢ کە بەرپرسیارن لە پاراستنی مافی خۆێندکاران، لە هەستیاری و گرنگی قۆناغی خوێندنی پۆلی ١٢ تێدەگەن و لە کاتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکان کاتی پێویست دەدەنە خوێندکاران بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکان.
وتیشی، ئەوە بۆ
خۆێندکارانی ساڵی رابردوو و ساڵەکانی دیکە کراوە بۆ خوێندکارانی ئەمساڵیش دەکرێت، ئەوەی
ئێستا بڕیاری لێدراوە ناچارییەو داواکارن خوێندکاران بەردەوامبن لە کۆشش کردن و
خوێندن.