PM:01:49:30/03/2026
760 جار خوێندراوەتەوە
لەسەر داواکاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ، وەزارەتی بازرگانی عێراق رەزامەندی دا بە خەرجکردنی بڕی ١٢٦ ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، ، دوای ئەوەی هەریەک لە سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ و مژدە مەحمود ئەندام پەرلەمانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، نوسراوی فەرمیان ئاراستەی حکومەتی عێراق کرد بە مەبەستی خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم، وەزارەتی بازرگانی عێراق رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی ١٢٦ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دینار بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی
بازرگانی عێراق باسی لەوەکرد، بە ئاماژەدان بە بەڵگەنامەی ژمارە ٤٩٠ـی فراکسیۆنی
نەوەی نوێ کە ١٧ـی ٢ـی ٢٠٢٦ پێشکەشیانکردووە بۆ خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران کە
لە ئێستادا بە دۆخێکی دارایی قورس تێدەپەڕن و تەواوکەری پارەی جوتیاران دەنێرن
دوای تەمویلکردنی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، ١٧ـی ٢ـی ٢٠٢٦، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە نوسراوێکی فەڕمیدا داوای لە
وەزارەتی دارایی عێراق کرد کە شایستە داراییەکانی جوتیاران خەرج بکرێت کە بە
بارودۆخێکی دارایی قورسدا تێدەپەڕن، هەروەها داوایانکردووە بۆ پاراستنی ئاسایشی
خۆراکی ئەمساڵ و ساڵانی داهاتوو هەڵبستن بە خەرجکردنی تەواوکەری ئەو شایستە داراییەی
جوتیاران کە ماوە.