PM:12:49:28/03/2026
1028 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتیی یەکەم هێرشی مووشەکیی گرووپەکەی بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل وەک پاڵپشتییەک بۆ ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە لەئەستۆ دەگرێت و هەڕەشەی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانیش دەکات.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، یەحیا سەریع، وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، هێزەکانیان یەکەم ئۆپەراسیۆنی سەربازییان بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی بۆ سەر ئامانجە هەستیارەکانی سەربازیی ئیسرائیل لە باشووری ئەو وڵاتە ئەنجام داوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
ئەم هێرشە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشوویانە بۆ دەستوەردانی سەربازیی راستەوخۆ بە مەبەستی
پاڵپشتیکردنی ئێران، لوبنان، عێراق و فەلەستین لە بەرامبەر هێرشەکان و ئاڵۆزییەکانی
ناوچەکە.
هەروەها روونیشی کردەوە، ئۆپەراسیۆنەکەیان
هاوکات بووە لەگەڵ هێرشەکانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان و ئامانجەکانی خۆی بەسەرکەوتوویی
پێکاوه.
وتەبێژی حوسییەکان
ئەوەشی خستەڕوو، هێرشەکانیان بەردەوام دەبن تاوەکوو ئامانجە راگەیەنراوەکانیان بەدی
دەهێنن و ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر تەواوی بەرەکانی ناوچەکە دەوەستێنێت.