PM:08:08:25/03/2026
760 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، رێژه‌ی ٥٠٪ـی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی شوباتی ئه‌مساڵ، ٣٦ هه‌زار دینار پاره‌ی كاره‌بایان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌ئێستاشدا چوار ملیۆن و ٤٢٧ هه‌زار هاوڵاتی له پرۆژه‌كه سوودمه‌ندن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، وه‌زاره‌تی كاره‌بای هەرێم بڵاویكرده‌وه، خۆشحاڵین به دابه‌شكردنی پسوڵه‌ی كاره‌بای مانگی شوبات بۆ هاوبه‌شانی ماڵان له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی رووناكی كه تیایدا هاوڵاتیان كه‌مترین پاره ده‌ده‌ن كه به‌تێكڕا له هه‌رێمی كوردستان ٣٦ هه‌زار دینواره بۆ زیاتر له ٥٠٪ـی هاوڵاتیان، به‌جۆرێك نیوه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ولێر ٣٠ هه‌زار دینار، سلێمانی ٣٥ هه‌زار، دهۆك ٧٤ هه‌زار دینار، هه‌ڵه‌بجه ٣٩ هه‌زار دینار ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی
كاره‌با، "له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی به‌شداربووانی هاوڵاتیان بۆ پرۆژه‌ی
رووناكی گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و ٤٢٧ هه‌زار هاوڵاتی، هه‌روه‌ها ١٣٧ هه‌زار شوێنی
بازرگان‌یش له پرۆژه‌كه تۆماركراون و كاره‌بای به‌رده‌وامیان پێده‌درێت".
ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو، به‌پێی نرخه نوێیه‌كان،
٨٠٪ـی هاوڵاتیان، به‌تایبه‌تی كه‌مده‌رامه‌تان، پاره‌یه‌كی كه‌متر ده‌ده‌ن له
جاران به‌راورد به‌و پاره‌یه‌ی پێشتر ده‌یاندا بۆ كاره‌بای مۆلیده و كاره‌بای نیشتیمانی.