AM:10:52:25/03/2026
752 جار خوێندراوەتەوە
شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامە، سوپای ئێرانیش دەڵێت، گورزەی ٨٠ـی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە ئاسمانی و دەریاییەکانی ئێران بەردەوامی دەبێت و بەشێکی زۆریان بۆردومان کردووە.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئێران گورزەی ٨٠ـی هێرشی درۆنی و موشەکیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، بە گوێرەی ئاژانسەکان، ئێران کۆمەڵە موشەکێکی زۆری بۆسەرناوەندە سەربازییەکانی باکووری ئیسرائیلئاراستە کردووە، هاوکات، بنکەیەکی سوپای ئەمریکایان لە بەحرەین بە ئامانج کردووە.
لەوبارەیەوە، وەزارەتی بەرگری بەرگریی سعودیەش دەڵێت، لە هێرشەکانی ئێران بۆسەر ناوەندی پیشەسازی و
نەوت و وزەی وڵاتەکە، ٢٨ درۆن و مووشەکێکی ئەو وڵاتەیان تێکشکاندووە.
لە بەرامبەردا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل
هێرشێکی بەرفراوانیان بۆسەر ژێرخانی تاران دەستپێکرد و سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت،
گوێ بە دانوستانەکان نادەن و بەردەوامدەبن لەسەر هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران و
لوبنان.
ئاژانسەکانیش دەڵێن، سوپای ئیسرائیلبنکەی ئاسمانی تاکتیکی حەوتەمیان لە شیراز کردووەتە ئامانج، هەروەها
لەهێرشێکی ئاسمانییدا شوێنەکانی پیشەسازی بەرگری ئێران لە ئیسفەهانیش هێرشیکراوەتەسەر
و بارەگای هێزی دەریایی سوپای پاسدارانیشیان لە بوشەهر بۆردوومان کردووە.