سەردێڕ:

لە چەند ناوچەیەکی سلێمانی و شارەزوور؛ لافاو ئاستەنگی هاتوچۆی درووستکرد

PM:01:35:21/03/2026

796 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە چەند شوێنێک لە سنوری سلێمانی لافاو دروستبوو و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکرد، هاوکات بەهۆی بارانی چەند رۆژی رابردووەوە ئاستی ئاویی بەنداوەکان زیادیانکردووە.


بەهۆی بارانی بەخوڕەوە شەوی رابردوو لە سنوری شارەزوور لافاو دروستبوو و گرفتی هاتوچۆی لێکەوتەوە، بەجۆرێک بۆ ماوەیەک رێگای سەرەکی نێوان قەزای شارەزوور و سەید سادق داخرا.

هاوکات هەربەهۆی لافاوەوە، لەسەر رێگایی تاسڵوجە سلێمانی ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە، لە دەربەندیخان و شارەزوور و زەرایەن زیان بە رێگاوبانەکان و بەشێک لە ماڵان گەیشت.

بەڵام هاوکاتی ئەم زیانانە بارانی چەند رۆژی رابردوو ئاستی ئاوی بەنداوەکانی وەک دووکان و دەربەندیخان و بەنداوە بچووک و پۆندەکانیشی بەرزکردووەتەوە.













گەلەری