PM:10:43:18/03/2026
1204 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوێنێ و ئه‌مڕۆ ١٦ هێرشی موشه‌كی و درۆنی كراوه‌ته‌سه‌ر سلێمانی و كۆیه، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌شه‌وه چوار كه‌س برینداربوون كه دوو كه‌سیان پێشمه‌رگه‌ن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکرده‌وه، رۆژی سێشه‌ممه سێ هێرشی درۆنی و دوو هێرشی موشه‌كی كراوه‌ته سه‌ر باره‌گای هێزه‌كانی ٧٠ له شاری سلێمانی، له‌ده‌رئه‌نجامی هێرشه‌كاندا دوو پێشمه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌سوكی برینداربوون و هه‌روه‌ها زۆربه‌ی هێرشه‌كان له‌ئاسمان تێكشكێنراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ر هه‌مان رۆژ دوو هێرشی درۆنی كاتژمێر ٣:٥٠
خوله‌ك كراوه‌ته سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌ران له شارۆچكه‌ی كۆیه، دوو كارمه‌ندی
ئاگركوژێنه‌وه‌ی خه‌لیفان له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و فه‌رماندا به‌سوكی برینداربوون.
باسی لەوەشکرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوو هێرشی درۆنی كراوه‌ته‌سه‌ر باره‌گای
هێزه‌كانی ٧٠ له شاری سلێمانی، هه‌روه‌ها له‌كاتژمێر دووی به‌ره‌به‌یان هێرشكراوه‌ته
سه‌ر سه‌نته‌ری كۆیه، له‌دوای كاتژمێر ١:٣٠ خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆش تائێستا شه‌ش هێرشی
درۆنی كراوه‌ته سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌ران له كۆیه، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و
زۆربه‌ی هێرشه‌كان له‌ئاسمان تێكشكێندراون.