وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، بنکەی ئاسمانی کەرکوک بە مووشەک کرایە ئامانج و ئاگر لە بنکەکە کەوتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، "بنکەی ئاسمانی کەرکوک بە مووشەک کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا ئاگر لەناو بنکەکە کەوتەوە، کارمەندانی تەکنیکی بە خێرایی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، ئەمەش رێگری لە زیانی زیاتر و هەر زیانێکی گیانی کرد".
وەزارەتی بەرگری دووپاتی دەکاتەوە، کە بنکەی ئاسمانی کەرکوک بنکەیەکی تەواو
عێراقییە و کارمەندەکانی هەمووی عێراقین و کارمەندی بیانی تێدا نییە.
وەزارەتەکە دەشڵێت، "بە ئامانجکردنی ئەم بنکەیە هێرشێکی راستەوخۆیە بۆسەر
تواناکانی هێزی ئاسمانی سوپای عێراق و هەڕەشەی زیانگەیاندن بە سیستەمی ئاسمانی وڵاتەکەمان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم جۆرە کردەوە دوژمنکارانەیە نەک هەر دامەزراوە
سەربازییەکان دەکەنە ئامانج، بەڵکو هەوڵی تێکدانی دەستکەوتەکانی بەدەست هێنراو و
لاوازکردنی توانای بەرگری عێراقیش دەدەن، ئەمەش جێگای قبووڵ نییە و پێویستی بە هەڵوێست
هەیە بەرامبەر هەر کەسێک کە هەوڵی زیانگەیاندن بە ئاسایش و سەروەری وڵات بدات".