سەردێڕ:

عێراق هەناردەی نەوت لە سێ دەروازەوە دەستپێدەکات

PM:09:58:18/03/2026

788 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، دەستكراوە بە واژۆکردنی گرێبەست بۆ هەناردەکردنی نەوتی رەش و نەفتا لەرێگەی دەروازەكانی تورکیا و ئوردن و سوریاوە. دەشڵێت، هەناردەكردنی نەوت بە توانای سەرەتایی ١٧٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دەستیپێكردووە و زیادیش دەكرێت بۆ ٢٥٠ هەزار بەرمیل.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، باسم محەمەد خزەیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان وەزارەتەکەيان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەرێم، کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دەستی بە کارەکانی هەناردە کردەوە، بە توانای سەرەتایی ١٧٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکداو کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی هەناردەکردن بۆ ٢٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەردەوامە.

دەشڵێت، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتدایەو بە چاودێری رێنمایی راستەوخۆی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەیەتی بۆ کاروباری وزە، بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشێک لەو زیانانەی کە لە ئەنجامی وەستانی هەناردەکردن لە ڕێگەی سیستەمی بۆری باکورەوە روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) دەستیکردووە بە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و کڕیاران بۆ هەناردەکردنی نەوتی رەش و نەوتی خاو و نەفتا لەرێگەی سێ دەروازە، كە ئەوانیش(تورکیا، ئوردن و سوریا)یە، جەختیشكردووە لەوەی، بەردەوامن بۆ زامنكردنی بەردەوامی هەناردەکردن لە رێگەی سیستەمی بۆری باکوورەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.













گەلەری