PM:08:22:18/03/2026
960 جار خوێندراوەتەوە
هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر شارەکانی هەرێم بەردەوامن و ئەمشەو لە هەولێر سێ درۆن و لە سلێمانیش درۆنێک لە ئاسماندا تێکشکێندران.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، سێ هێرشی درۆنی کرانە سەر هەولێر، بەڵام لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنران بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی هەبێت، هاوکات هێرشێکی دیکە کرایە سەر شاری سلێمانی.
هەر ئەمڕۆ
کاتژمێر ٩:٤٢ خولەک، هێرشێکی دیکەی درۆنی کرایە سەر شاری هەولێر، هێرشەکە لەلایەن
سیستمی بەرگریی هاوپەیمانان تێکشکێنرا.
هاوکات ئەمشەو
لە سنووری باشووری سلێمانیش درۆنێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تێکشكێندراو و
بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.