سەردێڕ:

مەسرور بارزانی و شای ئوردن دۆخی گشتی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

PM:08:15:18/03/2026

680 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئوردن، دۆخی گشتیی ناوچەكە و هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان و عێراق و ئوردنیان تاوتوێ کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو کودستان و شا عەبدوڵلای دووەم، شای ئوردن، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئوردن و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەیان تاوتوێ کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان و هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ئوردن و وڵاتانی ناوچە کرا.

هەروەها، لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە قەیرانی ئابووری و دەرهاویشتەکانی لەسەر عێراق و ناوچەکە کرا و ئاماژە درا کە هەرێم بۆ یارمەتیدان و سووککردنی باری قورسی ئابووری وەک هەنگاوێکی یارمەتیدەر، رێگەی بە هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی دا.













گەلەری