سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا گفتوگۆیان لەبارەی باردۆخی گشتیی عێراق و هەرێم و ناوچەکە کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەگوێرەی راگەیەندراوێك، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە باڵیۆز تۆم بەراک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سوریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ لەبارەی باردۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان عێراق و ناوچەکە کرا.
لە
راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، تۆم بەراک، دەستخۆشی لە مەسرور بارزانی کردووە
بۆ ئامادەیی دەربڕینی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی فیدراڵ لە پێناو هەناردەکردنی نەوت
لە رێگەی تورکیا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە،
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەکرد کە گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە و تیمی
هەرێمی کوردستانیشی راسپاردووە کە ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنی نەوت بکرێت لە پێناو
بەرژەوەندی خەڵک لەم دۆخە سەختەدا.
هاوکات مەسرور
بارزانی باسی لەوەشكردووە، ئەوەی پێویست بێت لەمبارەیەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی دەیکەین
و داواشی لە ئەمریکا کرد کە بەردەوام بێت لە رۆڵی چاودێرانەی خۆی لە دانوستانەکانی
نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی گومرگ و ئابلوقەی بازرگانی.
لەمیانەی پەیوەندییە
تەلەفونیەكەدا، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی بەردەوامی
نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا لە پێناو ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا
کردەوە.